Home / کوردستان / ئایدن مەعروف دادگایی دەکرێت

ئایدن مەعروف دادگایی دەکرێت

ئایدن مەعروف دادگایی دەکرێت

دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر بەفەرمیی داوا لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەکات، کە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان-دا پارێزبەندی لەسەر ئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری توركمان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ھەڵبگرێت.
ڕۆژی ٢٩ی کانووی دووه‌م، دوو پارێزەری شاری هه‌ولێر لە دادگای هه‌ولێر ساکاڵای یاساییان له‌سه‌ر ئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری تورکمان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرد، به‌هۆی پشتیوانیكردنی ئەو پەرلەمانتارە له‌ هێرشه‌كانی سوپای تورکیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین، لە وه‌ڵامی سکاڵاکەدا، ئه‌مڕۆ دادگای هه‌ولێر به‌ فه‌رمی داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبەندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاراسته‌ی پەرلەمان کرد.

پارێزەر ڕێبین سەباح، یەکێک لەو دوو پارێزەرەی کە سکاڵای دژی ئایدن مەعفروف تۆمارکردووە، بە ئاژانسی رۆژنیوزی ڕاگەیاندووە: دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر بەفەرمی نووسراوی ئاراستەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری تورکمان.

وتیشی: دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر جگە لە ھەڵگرتنی پارێزبەندی، ئەو پەرلەمانتارەی بە ماددەی ٤٣٤ لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارکردووە و سزاکەی یەک ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنە کە سزایەکی تووندە.

ئەو پارێزەرە باسی لەوەشکرد: ماددەی ٤٣٤ باس لە بریندارکردنی ھەستی خەڵکی دەکەن و ئایدن مەعروفیش ھەستی چەندین ملیۆن کوردی بریندارکردووە، بۆیە ئێستا چاوەڕێی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەکەین، کە داواکەی دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەوە، تاوەکو بەڕێکاری یاسایی پارێزبەندی لەسەری ھەڵبگیرێت.

جێگای ئاماژەپێکردنە، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین، ئایدن مەعروف پەرلەمانتاری تورکمان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی سه‌ر بە ئاكه‌په‌، پشتگیری خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ داگیركردنی عەفرین ڕاگه‌یاند، ئەمەش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناڕەزایه‌تیی فراوانی لێكه‌وته‌وه‌.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بە ڤیدیۆ..عەلی حەمەساڵح نهێنی مووچە ئاشکرا دەکا

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە کۆمێنت

error: Content is protected !!