Home / تەندروستی / سێکس و قەڵەوی و کاریگەریەکانی لەسەر کەمکردنەوی توانای سێکس

سێکس و قەڵەوی و کاریگەریەکانی لەسەر کەمکردنەوی توانای سێکس


سێکس و قەلەوی جگەرە کێشان و کاریگەریەکانی لەسەر کەمکردنەوی توانای سێکس

توێژینەوەکان پیشانی داوە زۆربەی ئەو شتانەی بۆ دڵی پیاوان بەسوودە، لە تەندروستی کۆئەندامی بەبەرهەمبوونیان کاریگەری بەسوودی هەیە.
کێشی سروشتی، جگەرە نەکێشان و وەرزشی رێکوپێک رێگری دەکات لە بێ توانایی سێکسی. توێژینەوەکان پەیوەندیی شێوەی ژنا لەگەل بێ توانایی سێکسی دا دەسەلمێنێ.
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوت ئەگەری هەیە دەرکەوتنی بێ توانایی سێکسی لە پیاوانی قەڵەودا 90% زیاترە لەو پیاوانەی کە کێشیان سروشتییە. ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن 50% زیاتر لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن تووشی بێ توانایی سێکسی دەبن.
وەرزشی رێکو پێک رۆڵی خۆپاراستنی لەم بوارەدا هەیە. ئەو پیاوانەی کە لە دەسپی توێژینەوەکەدا دەرکەوت زیاترین چالاکی وەرزشیان هەبووە، 30% کەمتر لە هاتەمەنە ناچالاکەکانیان بە درێژایی 14 سالڕ توێژینەوە تووشی بێ توانایی سێکسی بوون.
هەندێ خوو و نەریت کە لە سەر تەندروستیی سیستمی دل کاریگەری دادەنێ وەکو وەرزشی رێکو پێک لە هەمان کاتدا کاریگەری لە سەر بێ توانایی سێکسی هەیە.

سەردەمانێک خەڵک وا بیری دەکردەوە کە بێ توانایی سێکسی هۆکاری دەروونناسانەی هەیە بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە زۆربەی هۆکارە مەترسیدارەکان لە دەرکەوتنی نەخۆشییەکانی دل دا کاریگەرن لە دەرکەوتنی بێ توانایی سێکسی دا.
هەر شتێک کە هاتۆوچووی خوێن و کارکردنی دەمارە خوێنیەکان تووشی تێکچوون دەکات، دەتوانێ لە دەرکەوتنی بێ توانایی سێکسیدا رۆڵی هەبووبێ، هەندێ لە نەخۆشیەکان کە ئەگەری زیاتر کردنی نەخۆشییەکانی دلڕ زیاد دەکەن وەکو پەستانی خوێنی زۆر و نەخۆشی شەکرە دەتوانن کاریگەری نێگەتیڤیان لە سەر بێ توانایی سێکسی هەبووبێ.
ئەم توێژینەوەو دۆزینەوانە هاندەرێکن بۆ دابینکردنی ئاڵوگۆڕی پۆزەتیڤ لە ژیانی مرۆڤدا چونکە نەخۆشیی دل مەترسییەکی دوورەدەستەو بێ توانایی سێکسی مەترسییەکی نزیکتر دێتە بەرچاو، جیا لەوەش لەگەل قەڵەوبووندا لە نێو گەنجانو لە هەمان کاتدا پەیوەندیی بێ توانایی سێکسی لەگەل قەڵەویدا دەرکەوتنی ئەم کێشەیە لە تەمەنی کەمتردا دەبینرێ.

سێکس رێگری لە قەڵەوبوون دەکات
زانکۆی یۆرک لە کەنەدا رایدەگەیێنێت سێکسکردنی رێک هێندەی خۆراکی تەندروست بەسوودە و یارمەتی رێکهێشتنەوەی جەستە دەدات تاکو قەڵەو نەبێت.

پزیشكانی زانکۆی یۆڕک دەڵێن سێکسکردن جگە لەوەی 100 کالۆری دەسوتێنێت لە کاژێرێکدا، هەروەها یارمەتی دەردانی هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین دەدات، کە رێگری لە زۆرخۆری دەکات.

لە زانکۆ کەنەدییەکە توێژینەوە لەسەر کۆمەڵێك گەنجی تەمەن نێوان 27-50 ساڵان کراوە، کە کێشیان جیاوازبووە و لە پەیوەندی نێوان رەفتاری خواردن، کێش و ئارەزووی سێکسیان کۆڵیوەتەوە.

د. کاڕۆلین داڤیس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت دەرکەوتووە هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین کە لەکاتی سێکسکردن دەردەدرێت، ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە، بە تایبەت بۆ خۆراکە شیرین و کاربۆهایدراتەکان، بەمەش رێگری لە قەڵەوی دەکات.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بۆچی هەندێک خانم هەست بە ئازار دەکەن لە کاتی سێکسدا

  هەندێک لە خانمان لە ماوەی دووگیانیدا هەست بە ئازار دەکەن هەر بۆیە خۆیان بە …

error: Content is protected !!