Home / هەمەڕەنگ / سێکس و پرسیارە شەرعیەکان و وەڵامەکانیان کە تا ئێستا نەتزانیوە

سێکس و پرسیارە شەرعیەکان و وەڵامەکانیان کە تا ئێستا نەتزانیوە

سه‌لام و ره‌حمه‌تی خودای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك بێت به‌ پێویستم زانی ئه‌مجاره‌ چه‌ند پرسیار و وه‌لامێك بخه‌مه‌ روو كه‌ زۆرترین و باوترین پرسیارن كه‌ پرسیاری لێوه‌ ده‌كرێت له‌باره‌ی سێكسه‌وه‌ هه‌م له‌ ئافره‌تان هه‌م له‌ پیاوان ان شاء الله به‌ پێی توانا به‌ كورتی و به‌ پوختی رونیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و وه‌لامه‌كان ده‌خه‌ینه‌ رووی ئێوه‌ی به‌رێز ئێوه‌ش له‌ دووعا خێره‌كانتان بێ به‌شمان مه‌كه‌ن .

١- ئایا ئه‌گه‌ر پیاو یه‌ك هێلكه‌ گونی هه‌بێت هیچ كێشه‌ی بۆ درووست ده‌بێت بۆ مندال بوون و درووست كردنی تۆوی ساغ و زیندوو ؟
وه‌لام : نه‌خێر هیچ كێشه‌ نیه‌ و زۆر ئاساییه‌ پیاو ده‌توانێت به‌ یه‌ك هێلكه‌ گون مندال درووست بكات و تۆۆوی ساغ به‌ به‌رهه‌م بێنێت .

٢- ئایا ئه‌نجام دانی خوی نهێنی له‌ پیاوان ده‌بێته‌ هۆی نه‌زۆركی ؟
وه‌لام له‌ پیاوان نه‌خێر نابێته‌ هۆی نه‌زۆركی به‌لام ده‌بێته‌ هۆی كه‌م بون و بێ هێز بونی تۆوی پیاو و بێ هێز كردنی گونه‌كان و هێواش هاویشتنی تۆو له‌ كاتی ته‌واو بوون به‌لام له‌ ئافره‌تان به‌لێ ده‌بێته‌ هۆی نه‌زۆكی .

٣- ئایا ده‌كرێت له‌ یه‌كه‌م جووت بونی بوك و زاوای واتا یه‌كه‌م شه‌و مندال درووست ببێت ؟
وه‌لام به‌لێ ئاساییه‌ گه‌ر له‌ یه‌كه‌م جوت بون مندال درووست بێت و ئه‌و حاله‌ته‌ش هه‌یه‌ به‌لام رێژه‌یه‌كی كه‌مه‌ .

٤- ئایا ده‌رزی به‌ كارهێنان ( هۆرمۆن ) بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ یاری له‌ش جوانی ده‌كه‌ن ده‌بێته‌ هۆی نه‌زۆركی و مندال نه‌بوون وه‌ چی به‌سه‌ر هۆرمۆنی پیاو ( تۆوی پیاو ) دا ده‌هێنێت ؟
به‌لێ ئه‌م حاله‌ته‌ش له‌ سه‌دا 54ی ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و بێ رێنمایی دكتۆر كاردكردنی ئه‌م ده‌رزیه‌ بۆ سه‌ر تۆوی پیاو خۆی هۆرمۆنی پیاو كه‌ پێی ده‌وترێت ( سپێرم ) به‌ شێوه‌یه‌ك كلكداره‌ و سه‌ره‌كه‌ی تیژه‌ كه‌ توانای برینی دیواری هێلكه‌ دانی هه‌یه‌ به‌ ئاسانی به‌لام كه‌ پیاو ده‌رزی لێ ده‌دات ئه‌وا شێوه‌ی سه‌ری ئه‌م سپێرمه‌ ده‌گۆرێت له‌ تیژه‌وه‌ بۆ پان سه‌ره‌كه‌ی پان ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ ناتوانێت دیواری هێلكه‌دان ببرێت و مندالیش درووست نابێت .

٥- ئایا گه‌ر پیاو له‌گه‌ل خێزانی خۆی له‌ دواوه‌ جووت بێت ده‌بێته‌ هۆی ته‌لاق كه‌وتن ؟
وه‌لا : نه‌خێر نابێته‌ هۆی ته‌لاق كه‌وتن به‌لام گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ و نه‌فره‌تی لێكراوه‌ له‌ ئیسلامدا .

٦- ئایا گه‌ر ئافره‌ت له‌ كاتی سووری مانگانه‌ دابێت پیاوه‌كه‌ی جیماعی له‌گه‌لدا بكات مندالی ده‌بێت ؟
وه‌لام : به‌لێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ مندال درووست ببێت به‌لام زۆر جار ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره‌ له‌ كاتی سووری مانگانه‌ ده‌بێته‌ هۆی درووست بونی مندال به‌ شێوه‌یه‌كی ناته‌ندرووست و سه‌قه‌ت ره‌نگه‌ به‌ ئیفلیجی یانیش به‌ ناته‌واوی منداله‌كه‌ له‌ دایك بێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ و چه‌ندین هۆكاری تریش دینین ئیسلام جووت بونی حه‌رام كردووه‌ له‌ كاتی سووری مانگانه‌دا .

٧- ئایا ئاساییه‌ ژن له‌كاتی سكپری ( حه‌مل ) له‌گه‌ل پیاوه‌كه‌ی جووت بون ئه‌نجام بده‌ن ؟ وه‌ له‌ چ كاتێك ؟ رێنماییه‌كان چین ؟
وه‌لام : له‌ چه‌ند كاتێك ئاساییه‌ ژن و پیاو جووت بون ئه‌نجام بده‌ن و له‌ چه‌ند كاتێكیش نابێت له‌ مانگی 1 و 2 و 3 یه‌می سكپری ئه‌وا نابێت جووت بون ئه‌نجام بدرێت چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی سكپری ئافره‌ت چه‌ند گۆرانكاریه‌كی هۆرمۆنی به‌سه‌ر لاشه‌یدا دێت كه‌ ره‌نگه‌ زۆر جار به‌ هۆی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ بێز له‌ پیاویش بكاته‌وه‌ و وه‌ هه‌روه‌ها حه‌زی سێكسی نابێت و له‌ رووی ته‌ندرووستیه‌وه‌ش باش نیه‌ كه‌ له‌ سێ مانگی یه‌كه‌م ئه‌و كاره‌ ئه‌نجم بدرێت چونكه‌ زۆر جار زیانی بۆ كۆرپه‌له‌ هه‌یه‌ .
له‌ مانگی 4 و 5 و6 ه‌می سكپری ئاساییه‌ و ده‌توانرێت جووت بون ئه‌نجام بدرێت و بگره‌ له‌و سێ مانگه‌ی ناوه‌ند ئافره‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو حه‌ز و توانای سێكسی زیاد ده‌كات و بۆ ته‌ندرووستی خۆی و كۆرپه‌له‌ش باشه‌ و یارمه‌تی گه‌شه‌ كردنی كۆرپه‌له‌ ده‌دات و خۆشه‌ویستی له‌ نێوان ژن و مێرد زیاد ده‌كات و ئافره‌ت ئه‌و نائارامیه‌ ده‌رونیه‌ی كه‌ به‌ هۆی تێكچونی كه‌مێك له‌ شێوه‌ی رووخساری و جه‌سته‌ی به‌سه‌ری هاتوه‌ و نامێنێت چونكه‌ هه‌ست ده‌كات كه‌ هێشتا پیاوه‌كه‌ی گرنگی پێ ده‌دات و ئه‌وی لا جوانه‌ و خۆشی ده‌وێت . به‌لام جووت بونی ئه‌م سێ مانگه‌ش رێنمایی خۆی هه‌یه‌ و ده‌بێت جێ به‌ جێی بكرێت بۆ ته‌ندرووستی ئافره‌ت و كۆرپه‌له‌ . له‌وانه‌
1- ده‌بێت پیاوه‌كه‌ به‌ گوێره‌ی ویستی ئافره‌ته‌كی چوكی بخاته‌ ناو زێی ئافره‌ته‌وه‌ ره‌نگه‌ ئافره‌ت هه‌ندێ جار ئازاری هه‌بێت .
2- نابێت پیاوه‌كه‌ وه‌ك پێش سكپری به‌ ئاره‌زووی خۆی لاشه‌ی بخاته‌ سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی خستنه‌ په‌ستان بۆ سه‌ر كۆرپه‌له‌ و زیانی بۆی ده‌بێت .
3- به‌ هه‌مان شێوه‌ نابێت پیاو له‌ كاتی جیماع كردن ته‌كانی به‌هێز و به‌ زه‌بر لێ بدات ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ ره‌نگه‌ زیانی بۆ سه‌ر ژیانی كۆرپه‌له‌ هه‌بێت .
4- نابێت به‌ هه‌موو جۆره‌ شێوازێك ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست بێت نابێت له‌ ئه‌نجام دانی جووت بونه‌كه‌ ئافره‌ت له‌سه‌ر سك بێت له‌به‌ر خستنه‌ په‌ستان بۆ سه‌ر كۆرپه‌له‌ وا باشه‌ ئافره‌ت له‌سه‌ر پشت پالكه‌وێت و پیاوه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌وه‌ به‌ دانشتن بێت له‌ ناوی لینگی ئافره‌ته‌كه‌ به‌ شێوه‌یكی هێواش ته‌كان لێبدات ئه‌مه‌ ته‌ندرووستترین شێوازی جووت بونه‌ له‌ كاتی سكپری ئافره‌ت له‌م سێ مانگه‌ی ناوه‌ند .
بۆیه‌ ئه‌م چه‌ند خاله‌ په‌یره‌ و بكه‌ن بۆ ته‌ندرووست بونی ئافره‌ت و كۆرپه‌له‌ی ناو سكی .
له‌ سێ مانگی كۆتایی واته‌ مانگی 7 و 8 و 9 ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ر سرووشتی ئافره‌ت و ئه‌نجام دانی پشكنینی دكتۆر چونكه‌ زیاتر روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئایا ژن و پیاو ده‌توانن جووت بون ئه‌نجام بده‌ن یاخود نا وه‌ سرووشتی ئافره‌ت له‌گه‌ل ئافره‌تیش ده‌گۆرێت هه‌ندێ ئافره‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو حه‌زی سێكسی زیاد ده‌بێت و هه‌ندێكیشیان رقی لێ ده‌بێته‌وه‌ و پێێ هه‌ست به‌ بێزاری و ناره‌حه‌تی ده‌كات بۆیه‌ وا باشه‌ بۆ ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی سه‌ردانی دكتۆری پسپۆر به‌ ئافره‌تان و مندال بوون بكرێت .

٨ – ئایا ئه‌نجام دانی خوی نهێنی ده‌بێته‌ هۆی درێژ بونی بالای مرۆڤ ؟
وه‌لام : نه‌خێر به‌لام ده‌بێته‌ هۆی گه‌وره‌ بوونی هه‌ندێ ئێسك له‌ لاشه‌ی مرۆڤ له‌وانه‌ ئێسكی حه‌وز و كه‌مه‌ر كه‌ ناوقه‌د و كه‌مه‌ری مرۆڤ نارێك و ناشیرین ده‌كات وه‌ هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی گه‌وره‌ بوونی شه‌ویلاك و ده‌رخستی بۆ لاته‌نیشته‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك رووخساری مرۆڤ ناشیرین ده‌كات و پێستی ده‌موو چاو ووشك و نارێك ده‌كات .

٩- ئایا پیاو ئافره‌ت تا چه‌ند سالی توانای سێكسیان ده‌مێنێت وه‌ كۆتا ته‌مه‌ن كه‌ مرۆڤ جنسی له‌ كار بكه‌وێت چ ته‌مه‌نێكه‌ ؟
ئه‌م پرسیاره‌ زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سرووشتی مرۆڤ هه‌ندێ هه‌یه‌ به‌ گشتی هه‌ندێ مرۆڤ دوای ته‌مه‌نی 40 سالی ئه‌ندامی سێكسی روو له‌ بێ هێزی ده‌كات هه‌م له‌ پیاو هه‌م له‌ ئافره‌ت هه‌ندێكیش هه‌یه‌ ته‌ئسیرێكی وای بۆ نیه‌ وه‌ كۆتا ته‌مه‌نیش بۆ مانه‌وه‌ی توانای سێكسی له‌ پیاو ته‌مه‌نی 81 سالیه‌ و له‌ ئافره‌تیش 87 سالیه‌ .

١٠- ئایا زۆر ئه‌نجام دانی سێكس له‌ رۆژانه‌ زیانی بۆ پیاو ئافره‌ت هه‌یه‌؟ وه‌ زیانه‌كانی چین ؟
وه‌لام : خۆی وا باشه‌ هه‌فتانه‌ 5 جار سێكس بكرێت به‌لام زۆره‌ب یژن و پیاو به‌و رێژه‌یه‌ تێر نابن ورۆژانه‌ دوو جار یان سێ جار چوار جار ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن له‌ رووی زانستیه‌وه‌ شتێكی ئاساییه‌ چونكه‌ هه‌م ئافره‌ت هه‌م پیاو پێویستیان به‌و كاره‌یه‌و تا له‌ لایه‌نی ده‌رونیه‌وه‌ مورتاح بن و چێژو خۆشی وه‌رگرن و زۆر مێشكیان پێوه‌ سه‌رقال نه‌بێت كه‌ بیری لێوه‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌لام هه‌ندێ كێشه‌ بۆ پیاو ئافره‌ت درووست ده‌كات له‌وانه‌ ده‌بێته‌ هۆی بێ تاقه‌ت بون و هه‌ست كردن به‌ ماندوو بون یان تێر نه‌بون له‌ خه‌و یانیش پشت ئێشه‌ و پسپۆران بۆیه‌ ده‌لێن زۆر ئه‌نجام دانی سێكس له‌ رۆژێكدا زۆر باش نیه‌ ده‌لێن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ته‌مه‌نێكی زووتر جنسی پیاو له‌ كار بكه‌وێت و توانای نه‌مێنێت.

سەرچاوە:سنورمیدیا

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بە ڤیدیۆ…چۆن بە کردار خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەت دەردەبڕیت

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە کۆمێنت

error: Content is protected !!