Home / هەمەڕەنگ / منداڵێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ نامه‌یه‌كى له‌گه‌ڵدایه‌، بڕوا ناکەی له‌ناو نامه‌كه‌دا چی نوسراوە

منداڵێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ نامه‌یه‌كى له‌گه‌ڵدایه‌، بڕوا ناکەی له‌ناو نامه‌كه‌دا چی نوسراوە


 
منداڵێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ نامه‌یه‌كى له‌گه‌ڵدایه‌، بڕوا ناکەی له‌ناو نامه‌كه‌دا چی نوسراوە

له‌ گوندى به‌رهه‌متووش له‌ میسر منداڵێكى تازه‌ له‌دایكبوو فڕێدراوه‌ و هاوڵاتیانى گونده‌كه‌ كاتێك منداڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بینیویانه‌ جانتایه‌كى پڕ جلوبه‌رگ و نامه‌یه‌ك كه‌ دایكى نوسیویه‌تى له‌ته‌نیشتییه‌وه‌ بووه‌.

خه‌ڵكى گونده‌كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌ و پۆلیس منداڵه‌كه‌یان بردووه‌، له‌و نامه‌یه‌ى دایكى منداڵه‌كه‌ لاى منداڵه‌كه‌ به‌جێی هێشتبوو ئه‌مه‌ ده‌قى نوسینه‌كه‌یه‌تى:

به‌ناوى خواى گه‌وره‌
ئه‌م منداڵه‌ به‌ حه‌ڵاڵى له‌دایكبووه‌ و دایك و باوكى هه‌یه‌، هه‌ركه‌سێك هه‌ڵى گرته‌وه‌ با ناونیشان و ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى به‌جێ بهێڵێت، بۆئه‌وه‌ى له‌كاتێكى تردا بتوانم لێى وه‌ربگرمه‌وه‌، بۆخاترى خوا ئاگاتان لێى بێت.

به‌پێى وته‌ى پۆلیسى ناوچه‌كه‌، ئه‌و ژنه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر هه‌ژارى یان له‌به‌ر بوونى كێشه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى منداڵه‌كه‌ى فڕێدابێت، به‌نیازه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى باشبووه‌وه‌ یان بارى گوزه‌رانى باش بوو منداڵه‌كه‌ وه‌رگرێته‌وه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا كه‌س نه‌هاتووه‌ ئه‌و منداڵه‌ به‌رێت و به‌خێوى بكات.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بە ڤیدیۆ…چۆن بە کردار خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەت دەردەبڕیت

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە کۆمێنت

error: Content is protected !!