Home / تەکنەلۆجیا / ئایا کەس گوێ لە تەلەفۆنەکانم دەگرێ یا هاک کراوم ؟

ئایا کەس گوێ لە تەلەفۆنەکانم دەگرێ یا هاک کراوم ؟


 
ئایا کەس گوێ لە تەلەفۆنەکانم دەگرێ یا هاک کراوم ؟
کۆمەڵێك نیشانە دەریدەخەن کە مۆبایل لە ژێر چاودێریدایە و کەسێکی دیکە ئاگاداری داتا و بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەی تۆیە و لەدوورەوە بەکاریدەهێنێت.
ماڵپەڕی “سەیدەتی” لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ڕێگای چەند نیشانەیەکەوە دەتوانیت بزانیت کە مۆبایلەکەت لە ژێر چاودێریدایە ئەمە لەکاتێدا کە مۆبایلەکە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی تێدا نەبێت و بە تەواوەتی کاربکات، بەم جۆرە:

– ئەگەر مۆبایلەکەت لە خۆیەوە هەندێك شتی ئەنجامدا و بەرنامەی کردەوە بەبێ ئەوەی دەستکاری بکەیت بەبێ ئەوەی مۆبایلەکەت تێکچووبێت یان کێشەی تێدابێت، دەکرێت لەم کاتەدا کەسێکی دیکە چاودێری مۆبایلەکەت بکات و کۆنترۆڵی بکات.
– تێکچوونی دەنگ لەکاتی تەلەفۆنکردندا و خشەخشەکردن بەهەمان شێوە ئەگەر سەماعەی مۆبایلەکە و شەبەکە هیچ کێشەیەکیان تێدا نەبێت ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی لە شوێنێکی دیکەوە گوێ لەم دەنگە دەگیردرێت.
– دابەزینی بەرنامە بەبێ ئەوەی خۆت داونلۆدی بکەیت و دابەزینی شەحنی مۆبایلەکە لەکاتێکدا پاترییەکەی نوێ بێت دەکرێت ئاماژەبێت بۆ ئەوەی هەندێك ئەپی دیکە چاودێری مۆبایلەکەت دەکەن.
– خاوبوونەوەی مۆبایل لەکاتێکدا کە کوالیتی باش بێت و کێشەی تێدا نەبێت دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کەسێك چاودێری داتاکانی ناو مۆبایلەکەی تۆ دەکات.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

error: Content is protected !!