Home / تەندروستی / هەرگیز لەكاتی پژمیندا ئەم كردارە مەترسیدارە ئەنجام مەدە

هەرگیز لەكاتی پژمیندا ئەم كردارە مەترسیدارە ئەنجام مەدە

 

 
ماڵپەری سكای نیوزی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، پیاوێك پاش ئەوەی ویستویەتی رێگە لە پژمین بگرێت، هەفتەیەكی لە نەخۆشخانە بەسەربردوە لەكاتێكدا تەندروستی باش بوە و هیچ كێشەیەكیشی نەبوە.
پیاوەكە، كە تەمەنی 34 ساڵە، پاش ئەوەی ویستویەتی رێگە لە پژمین بگرێت بەهۆی گرتنی لوتی، توانای خواردن و قسەكردنی لەدەستداوە و گەیاندویانەتە نەخۆشخانە.
هەروەها سەرچاوەكە باس لەوەدەكات “ئەنجامدانی ئەو كردارە لەكاتی پژمیندا دەبێتەهۆی كونبونی قورگ، قورگیش بەشێكە لە گەروو، كە بەرپرسە لە هەردوو پرۆسەی خواردن و ئاڵوگۆڕكردنی هەوا”.
پزیشكەكانی نەخۆشخانەكەش وتویانە “تەندروستی پیاوەكە ئاسایی نەبوو لەبەرئەوەی هەوڵیداوە رێ لە پژمینەكەی بگرێت بەهۆی داخستنی دەم و لوتی لەیەك كاتدا”.
نەخۆشەكە بۆماوەی هەفتەیەك لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و لەڕێگەی بۆریەوە خواردنی پێ دراوە.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بۆچی هەندێک خانم هەست بە ئازار دەکەن لە کاتی سێکسدا

  هەندێک لە خانمان لە ماوەی دووگیانیدا هەست بە ئازار دەکەن هەر بۆیە خۆیان بە …

error: Content is protected !!