Home / هەمەڕەنگ / تازە باوان و سێکس

تازە باوان و سێکس

یەکێك لەو پرسیارانەی کە لەدوایی منداڵ بوون دروست ئەبێت ئەمانەن:

تا چەند ڕۆژ پاش منداڵ بوون نابێت سێکس بکەین؟
ئەگەر تۆ لە پزیشکەکان دەپرسیت دەربارەی سێکس لە پاش منداڵبوون، ئەوان ڕێنماییت دەکەن چاوەڕێ بکەیت هەتا ٦ هەفتە. بەڵام هەندێک کەس هەیە چاوەڕێ ناکات هەتا ئەو ماوەیە تەواوببێت .

ئەگەر هاوسەرەکەت کێشەی لە زێدا نەبێت پێویستی بە ٦ هەفتەیە، چونکە برینی منداڵ بوون کاتی دەوێت تا چاک دەبێتەوە.

ئەوە شتێکی سروشتیە کە خانمان ڕێگا بە هاوژینەکانیان نادەن سێکسیان لەگەڵ بکەن تا ماوەیەک، چونکە هەندێک لە خانمان بە شێوەیەکی سەخت منداڵیان دەبێت و ترسیان لە دووبارە دروست بوونەوەی ئازار هەیە لە کاتی سێکسدا.

ئەوەی شایەنی باسە چەند پرسیارێک دروست دەبێت لای هاوسەرەکان کە گرنگترینیان ئەمانەن:

ئایا ئەوە ڕاستە پێویست ناکات خۆمان بپارێزین لە سکپڕی ( مەنع) لە کاتی سێکسدا لە پاش منداڵبوون؟
ئەو ڕۆژانەت کۆتایی پێهات کە بە بێ ترس سێکست تێیدا ئەنجام دەدا لە ماوەی دووگیانیدا، بێ ئەوەی بۆ چرکەیەکیش ترست لە خولقاندنی منداڵ هەبووبێت. هاوژینەکەت ڕاستەوخۆ لە پاش منداڵبوون دووگیان نابێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر شیری خۆی دەدات بە منداڵەکەی. بەڵام ئەوە کارێکی قورسە کە بتوانیت دڵنیابیت لەوەی ئەو دۆخە تا چەند بەردەوام دەبێت. کاتێک خێزانەکەت دووبارە سوڕی مانگانەی دەست پێدەکاتەوە، مانای وایە دووبارە توانای پیتاندنی هێلکەو دوگیانبوونەوەی هەیە و ئەگەر لەو ماوەیەدا سێکسی بێ ڕێگرتن (مەنع) بکەیت ئەوا دەبێت پیرۆزبایی منداڵێکی نوێت لێبکەین.

ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی دوبارە سێکس بکەینەوە، بەڵام هاوسەرەکەم زۆر بە پەرۆش دیار نیە، ئایا هەڵەیە سێکس لە ئێستا؟
جیاوازییەکەی زۆر گەورە هەیە لە نێوان ئەوەی جەستەت ئامادەبێت یان هەست و سۆزت ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی سێکس. تەنانەت پاش تەواوبونی ٦ هەفتەکەش، تەنانەت ئەگەر هاوسەرەکەشت بڵێت بەڵێ ئامادەم، ڕەنگە هێشتا بە تەواوی ئامادە نەبێت، ڕەنگە هێشتا ترسی لە دروستبوونی ئازار هەبێت یان شەرم بکات یان ماندووبێت.

پێویستە پیاوان لەم کاتەدا زۆر باش لە باروودۆخی خانمان دڵنیابن و زۆریان لێ نەکەن بۆ ئەنجامدانی سێکس چونکە دەرئەنجامی دەرونی خراپی لێدەکەوێتەوە.

پیاوان دەبێت لە جاران زیاتر هەوڵ بدەن کە لە هاوسەرەکەیان تێبگەن، تەنیا هەوڵ بدە خۆت بخەرە شوێنی هاوسەرەکەت کە ٩ مانگ دووگیان بووە و پاشان منداڵی بووە و بێگومان ئێستاش ئەرکی منداڵ و شیر پێدان و رەنگە هەتا ئێستاش لەشی بە جۆرێک ئامادە نەبێت بۆ سێکس.

چۆن هانی هاوسەرەکەم بدەم بگەڕێتەوە سەر دۆخی جارانی؟
وەکو ئاماژەمان پێدا کە پیاوان دەبێت لە جاران زیاتر هەوڵ بدەن کە لە هاوسەرەکەیان تێبگەن و هەستو سۆزیان بخوێنەوە و هاندان باشترین ڕێگایە. پێویستە زۆر نەرم و نیان بیت لەگەڵی و وای لێبکەیت ئەو ئارەزووەی بۆ بگەڕێتەوە.

هەوڵ بدە قسەی خۆشی لەگە ڵ بکە و وای لێبکە هەست بکات هێشتا سەرنج ڕاکێشە بەلاتەوە، چونکە خانمان پاش منداڵ بوون گۆڕانکاری بەسەر لەشیاندا دروست دەبێت و جۆرێک لە نیگەرانیان بۆ دروست دەکات. ئەمەش کاتی دەوێت تا لە ڕوویی جەستەیی و دەروونی دەگەڕێنەوە باری جارانیان.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بە ڤیدیۆ…چۆن بە کردار خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەت دەردەبڕیت

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە کۆمێنت

error: Content is protected !!