Home / تەندروستی / بزانە بۆچی قژت هەڵدەوەرێ یاخود هێواش گەشە دەکات

بزانە بۆچی قژت هەڵدەوەرێ یاخود هێواش گەشە دەکات


 

 

زۆرکات لەژیاندا قژمان تەنک دەبێت و هەڵدەوەرێت و گەشەی کەمێک خاودەبێتەوە، ئەمەش له‌ پڕدا ڕوودەدات کەسەکە تووشی خەمۆکی دەکات.

هەرچەندە مه‌رج نیه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها به‌هۆی به‌كارهێنانی بۆیه‌ و كرێمی مادده‌ی كیمیاییه‌وه‌ بێت، چونكه‌ كه‌سانێك هه‌ن هه‌رگیز بۆیه‌ به‌كارناهێنن و قژیشیان بێهێز ده‌بێت كه‌ ره‌نگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌:

1-وشكبوونه‌وه‌ی قژ
یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی تێكدان و ناشرینبوونی قژ، هه‌ر بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ هه‌وڵبده‌ زه‌یتی سروشتی به‌كاربهێنه‌ وه‌كو زه‌یتی گوێزی هیندی وزه‌یتی زه‌یتون به‌تایبه‌تی له‌كاتی داهێنانیدا.

2-دڵەڕاوکێ
بیركردنه‌وه‌ی زۆر و دڵەڕاوکێ یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ هه‌میشه‌ كه‌سێكی ئارامبه‌ و یاخود هه‌وڵبده‌ راهێنانی وه‌رزشی یۆگا ئه‌نجام بده‌یت، تا دووربخاته‌وه‌ له‌ دڵەڕاوکێ .

3-كه‌می پرۆتین
قژ پێویستی به‌ %70 رێژه‌ی پرۆتین هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ كه‌می ئه‌م پێكهاته‌یه‌ زیانی هه‌یه‌ و قژ تێكده‌دات و هه‌ڵیده‌وه‌رێنێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش هه‌وڵبده‌ خواردنه‌ پرۆتینیه‌كان زۆر بخۆیت.

4-كه‌م خه‌وی
یه‌كێكی تر له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ، كه‌م خه‌ویه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زیان به‌ پێستیش ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ 8 كاتژمێر كه‌متر نه‌خه‌ویت رۆژانه‌.

5-به‌كارهێنانی ئوتو ئامێری وشك كردنه‌وه‌
گه‌رمی زۆر زیان به‌ قژ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كاریبهێنیت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی فه‌وتانی پرۆتین و چه‌وری قژ.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بۆچی هەندێک خانم هەست بە ئازار دەکەن لە کاتی سێکسدا

  هەندێک لە خانمان لە ماوەی دووگیانیدا هەست بە ئازار دەکەن هەر بۆیە خۆیان بە …

error: Content is protected !!