Home / تەندروستی / بۆچی هەندێک خانم هەست بە ئازار دەکەن لە کاتی سێکسدا

بۆچی هەندێک خانم هەست بە ئازار دەکەن لە کاتی سێکسدا

 

هەندێک لە خانمان لە ماوەی دووگیانیدا هەست بە ئازار دەکەن هەر بۆیە خۆیان بە دوور دەگرن لەو کارە و لە هاوسەرەکانیان دوور دەکەونەوە. لەو دۆخەشدا ڕەنگە کاریگەری جەستەیی و دەرونی لەسەر تۆی دووگیان بەجێ ب‌هێڵێت. هەندێک لە خانمان ئەمە بە شتێکی ئاسایی دەزانن و تا کۆتایی دووگیانی پشتگوێی دەخەن و بە یەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری هۆرمۆن لە قەڵەمی دەدەن کە گۆڕانکاری لە جەستەیاندا دروست کردووە. بەڵام لێرەوە پێتان دەڵێین ئەمە کێشەیەکە و چارەسەری هەیە، بۆیە پێویست ناکات بە رێژایی ئەو ماوەیە پشتگوێی بخەیت.

چی بکەیت بۆ ئەوەی چارەسەری بکەیت؟
سەرەتا دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت و دڵنیابیت لەوەی کێشەکە چییە.
ئەگەر هەوکردن( ئیلتیهابت) هەبوو دەبێت چارەسەری بکەیت بە دەرمان، چونکە هەر ئەو هەوکردنە ڕەنگە ببێتە هۆی لەباربردنی منداڵەکەشت. کەواتە دەتوانین چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە، دوو کێشەی ترت بۆ چارەسەر دەکات.
دەبێت سێکسی دوولایەنە بکەن، واتا نابێت تەنها بۆ هاوسەرەکەتبێت، چونکە لەو کاتەدا جۆرە ئیفرازاتێک دەر دەدەیت کە پرۆسەی سێکس کردنەکە ئاسان دەکات و ئارەزوت بۆ سێکس زیاد دەکات.
دەتوانیت جۆرە چارەسەرێکی تایبەت بەکار بهێنیت کە زیانی نابێت بۆ کۆرپەکەت و دووگیانییەکەت. چەند جۆر ماددەی نەرمکەرەوە هەیە وەکو Lubrican کە ئازار کەم دەکاتەوە هەروەها زەیتی زەیتوون و KY gel و Durex play gel. هەمان کاریگەرییان هەیە.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

زیانەکانی شەو درەنگ خەوتن شۆکت دەکا

    کەسانێک هەن وافێربوون کە هەمیشە شەوان درەنگ دەخەون، تا درەنگانێکی شەو خۆیان سەرقاڵدەکەن …

error: Content is protected !!