Home / هەمەڕەنگ / ئەو کاتانەی کە ئافرەت زۆر ئارەزووی سێکس دەکات

ئەو کاتانەی کە ئافرەت زۆر ئارەزووی سێکس دەکات

 

 

زۆرجار نانکۆکی لە نێوان ئافرەتان و پیاوان لەبارەی سێکسەوە ڕوودەدات، بەڵام ئارەزوو ئافرەت وابەستە نیە بە مەزاجەوە، زیاتر گرنگیدانی پێوستە و پێش پرۆسەکە دەبێت لایەنی دەروونی ئاسودە بێت و دڵنیا بیت لەوەی هاوسەرەکەی خۆشی دەوێت، ماڵپەڕی جەمالی عەرەبی لە بابەتێکدا ئەو کاتانەی دیاری کردووە کە ئافرەت ئارەزوو سێکسی دەگاتە لوتکە، کە بریتین لە:

تەمەنی بیست ساڵی

لەم تەمەنەدا هۆرمۆنی ئیسترۆجین، دەگاتە بەرزترین ئاست، لە ئافرەتاندا، ئەمەش دەبتە زیادکردنی ئارەزووی سێکس لای ئافرەت، هەروەها ئەم کاتە باشترین کاتە بۆ پیتاندنی هێلکە، واتا دەرفەتێکی باشە بۆ سکپڕی.

دوای هەفتەیەک لە سوڕی مانگانە

لەم کاتەدا هۆرمۆناتی ئافرەت هاوسەنگ دەبێتەوە، لەمەوە هەست بە ئارامیەکی زۆر دەکات و لەهەمانکاتدا متمانەی بە خۆی هەیە و زیاتر لە جاران هەست بە مێینەیی خۆی دەکات، هەموو ئەمانەش بەیەکەوە ئارەزووی سێکس زیاد دەکەن.

لە تەمەنی چل ساڵیدا

زۆرێک واتێدەگەن، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا ئارەزووی سێکس کەم دەبێتەوە، لە ڕاستیدا ئەم بۆچوون هەڵەیە، چونکە لە تەمەنی چل ساڵیدا ئافرەتان هۆرمۆنی تیستوستیرون بەرهەم دەهێنن، کە ئەمەش هەستی ئافرەتان دەجوڵێنێت و وایان لێدەکات ئارەزووی سێکس بکەن.

لە وەرزی هاویندا

بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەبێتە دروستکردنی فیتامین (D) لە ئافرەتاندا، ئەم فیتامینەش سودی هەیە بۆ باشترکردنی هێلکە و زیاتربوونی دەرفەتی سکپڕی، لەهەمان کاتدا دەبێتە زیاتر بوونی حەزی سێکسی و پەیوەندی قوڵ.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بە ڤیدیۆ…چۆن بە کردار خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەت دەردەبڕیت

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە کۆمێنت

error: Content is protected !!