Home / کوردستان / ئاری‌ هه‌رسین: هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا

ئاری‌ هه‌رسین: هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا

 

 

 

 
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌ته‌وه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بریت ماكگۆرك به‌ كرێگيراوى (سى .ئاى . ئه‌ى)ناوى ده‌بات وده‌ڵێت” بێ‌ ئه‌ده‌بی‌ كرد به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

رۆژی‌ 18/1/2018 برێت مەكگۆرك نوێنەری‌ تایبەتی‌ سەرۆكی‌ ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌ دژی داعش لەشاری‌ هەولێر له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و چه‌ند لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ كۆبوۆوه‌.

ئاری‌ هه‌رسین سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌ته‌وه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ژێر ناوی‌ ھاتنی نوێنەری ئەمەریکا بۆ ھەرێمی کوردستان و بێ ئەدەبیەکەی بەرامبەر بە بە پارلەمان ڕایگه‌یاندووه‌ “پەیامی سەرەکی ئەم بەکرێگیراوەی (سی.ئای.ێەی) بۆ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان برتی بوو لە سەرشۆڕکردنیان بۆ ئامانجی عێراقێکی یەکگرتوو و، ھەروەھا بە ھەمو جۆرێک خزمەتکاری عەرەب لە عێراق. ئێمە لە فراکسیۆنی نەتەوەیی لە پارلەمانن کوردستان سەرنجی ھاوڵاتیان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین”.

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ئاری‌ هه‌رسین
کوردستان یان نەمان

ھاتنی نوێنەری ئەمەریکا بۆ ھەرێمی کوردستان و بێ ئەدەبیەکەی بەرامبەر بە بە پارلەمان

لە ھەفتەی ڕابوردودا ( برێت مەگۆر) ی بەکرێگیراوی دیاری (سی. ئای.ئەی) ھاتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ زۆر لایەنی حیزبی و حکومی کۆبوەوە. پەیامی سەرەکی ئەم بەکرێگیراوەی (سی.ئای.ێەی) بۆ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان برتی بوو لە سەرشۆڕکردنیان بۆ ئامانجی عێراقێکی یەکگرتوو و، ھەروەھا بە ھەمو جۆرێک خزمەتکاری عەرەب لە عێراق. ئێمە لە فراکسیۆنی نەتەوەیی لە پارلەمانن کوردستان سەرنجی ھاوڵاتیان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین

یەکەم: دڕندەیی و ماڵوێرانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە م دەڤەرەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، باشوری خۆرھەڵاتی ئاسیا، ھەموو ئەفریقا و لاتین ئەمەریکا بەس نەبوو، ئێستا ئارەزوی دزینی نەوت و کانزا بەنرخەکانیتر وای لێ کردون چاوی چنۆکیان لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان داگرن، بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش دەستیان بەم گەشتە (بە ناو دیپلۆماسیانە) کردوە

دووھەم: ئەگەر ئەم چەتانە بۆ چەسپاندنی پڕۆسەی دیموکراسی ھاتون بۆ کوردستان، بۆچی ھیچ حیسابێکیان بۆ گرنگترین ئۆرگانی دیموکراسی لە کوردستان (واتە پارلەمانی کوردستان) نەکرد؟ بۆچی سەردانی حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی سۆسیال دیموکرات و کەمە نەتەوەییەکانیان نەکرد؟ عەجەبا بۆ سەردانی ھەندێک لایەنیان کرد کە دوێنێ دروست بوون؟ و ئەم تازە پێگەیشتوانەیان خستە یەک تای تەرازوو لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سێھەم: نەتەوەی کورد و کوردستانیان لە ھەرێمی کوردستان پێویستە بەم سەردانانە ھەڵنەخەڵەتێن و دڵیان پێی خۆش نەبێت، لەو ڕاستیە تاڵەش تێبگەن کە ئەمەریکا ھیچ حسابێک بۆ دەنگیان ناکات، چونکە ئەگەر ئەمەریکا ڕێزی لە دیموکراسی و دەنگی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بگرتایە، ئەوا بۆ موجامەجەلەش بوایە سەردانێکی پارلەمانیان ئەکرد.

دواجار ئەمەریکا بە تەنھا دۆستی بەرژەوەندیەکانی خۆیەتی، ھەرچیش لەسەر مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی دەیڵێن درۆیەکی گەورەیەو بەس.

سەرفرازبێت نەتەوەی کورد
ئاوەدان بێت خاکی پیرۆزی کوردستان

فراکسیۆنی نەتەوەیی لە پارلەمانی کوردستان

٢٠١٨/١/٢٠

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

پەیامێک لە قوباد تاڵەبانیەوە بۆ حیزبەکانی کوردستان

  قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم په‌يامێ: ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت ” …

error: Content is protected !!