Home / کوردستان / بە ڤیدیۆ… عەلی حەمەساڵح کاتی ناردنی مووچە لە لایەن بەغدادەوە ئاشکرا دەکات

بە ڤیدیۆ… عەلی حەمەساڵح کاتی ناردنی مووچە لە لایەن بەغدادەوە ئاشکرا دەکات

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی چەند ڕونکردنەوە و نهێنی تازەی ئاشکراکرد لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. دەقی بڵاو کراوەکە:

ئه‌نجامی به‌دواداچونمان بۆ ناردنی موچه‌ی سێکته‌ری په‌روه‌وده‌و ته‌ندروستی له‌ به‌غداوه‌.

له ٢٠١٧/١٢/٢١
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆک وه‌زیران و به‌ فرمانی ئه‌میداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌یه‌ک بۆ وردبینی کردن له‌ موچه‌ی مامۆستایان و میلاکاتی ته‌ندروستی پێکهات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان لیستی ناوه‌کانیان به‌ کوردی ناردبوو(ده‌بوو عه‌ره‌بی بێت)، ورده‌کاری ڕاژه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌که‌ ئیدارییه‌کان نه‌ناردبوو، داوایان کرد ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ر بکرێت، ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیمان به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ کرد، دڵنیایان کردینه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته‌.
به‌پێی گوته‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌که،‌ که‌ هاوکات بریکاری وه‌زیری پلادانانی عێراقه‌، له‌ ئێستادا ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ر بووه‌.
بڕیاره‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ لیژنه‌که‌ به‌ ئاماده‌بوونی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کۆببێته‌وه‌، دوای هه‌فته‌یه‌ک کارله‌سه‌رکردن، ئه‌نجامی کاری لیژنه‌که‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست سه‌رۆک وه‌زیران بۆ بڕیار لێدان.
ئه‌نجام…
١-دوای به‌دواداچون و وه‌رگرتنی زانیاری حکومه‌تی عێراق موچه‌ی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ ده‌نێرێت.
٢-ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دۆسیه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌که‌ی و داهاته‌ فیداراڵیه‌کان ڕاده‌ستی به‌غدا بکات، موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان پاش وردبینی ده‌نێردرێت.
٣-به‌هۆی ئاڵۆزی دۆسیه‌ی نه‌وت و دیارنه‌بوونی ئه‌و پارانه‌ی که‌ به‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ پێشوه‌خت وه‌رگیراوه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ هه‌رێم ئاماده‌نه‌بێت نه‌وته‌که‌ی ڕاده‌ستبکات.
-ماوه‌ی ٨٠ ڕۆژه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ٢٤ ملیۆن و ١٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ ناوخۆو به‌ بۆری فرۆشتووه‌و داهاته‌که‌ی یه‌ک ملیارو ٢٠٨ ملیۆن دۆلار بووه‌(٥٠دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک) له‌م بڕه‌یه‌ ته‌نیا یه‌ک موچه‌ دراوه‌ که‌ ٥٤٠ ملیۆن دۆلاره‌، به‌م پێیه‌ش ٦٦٨ ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وت نادیاره‌ له‌م ٨٠ ڕۆژه‌دا!!!!
ئاسان نیه‌، حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م سه‌دان ملیۆن دۆلاره‌ نادیاره‌ بداته‌وه‌ به‌غدا…
-وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کان، به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکی حکومه‌ت چوار مانگه‌ کوردستانی جێهێشتووه‌، حکومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌نیه‌ ڕاستی داهاته‌کان ئاشکرا بکات.
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح. ّ

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

پەیامێک لە قوباد تاڵەبانیەوە بۆ حیزبەکانی کوردستان

  قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم په‌يامێ: ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت ” …

error: Content is protected !!