Home / کوردستان / تەقیەوە… گۆران هەرەشە لە قوباد تاڵەبانی دەکات و پێی دەڵێ دز

تەقیەوە… گۆران هەرەشە لە قوباد تاڵەبانی دەکات و پێی دەڵێ دز

ئه‌ندامێكى فراكسيۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕايه‌گه‌يه‌نێت” په‌يامێك بۆ قوباد تاڵه‌بانى و هاودزه‌كانى له‌يه‌كێتى له‌سه‌ر له‌كار لابردنى داواكارى گشتى ,وانه‌زانن به‌م كاره‌تان بێ ده‌نگمان ده‌كه‌ن و په‌رده‌پۆشی گه‌نده‌ڵێه‌كانتان ده‌كه‌ن به‌ڵكۆ ئێمه‌ سوورتر ده‌بین”.

ده‌قه‌كه‌ى

((په‌یامێك بۆ قوباد تاڵه‌بانی و هاودزه‌كانی له‌ یه‌كێتی )).

له‌ سه‌ر له‌ كار لابردنی داواكاری گشتی سلێمانی

غالب محمد عه‌لی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

دوای ئه‌وه‌ی به‌نده‌ ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی كه‌ پیوه‌ست بوون به‌ ‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی یه‌كیتی و قوباد تاڵه‌بانی و كۆمپانیاكانيان ئاراسته‌ی داواكاری گشتی سلێمانی كرد ، به‌رێزیان كه‌ جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه‌ كاری له‌ سه‌ر كردوه‌ به‌ئاراسته‌یه‌كی باش ده‌روات ، ئێستا قوباد تاڵه‌بانی بۆ پۆشینی گه‌نده‌ڵیه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هاودزه‌كانی كه‌ له‌ یه‌كیتین هه‌وڵی له‌ كار لابردنی داواكاری گشتی سلێمانی ده‌دات ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی بردووه‌ بۆ مه‌له‌فه‌كانی خۆی و هاودزه‌كانی له‌ یه‌كیتی .

په‌یام بۆ قوباد تاڵه‌بانی و هاودزه‌كانی یه‌كیتی ، وانةزانن به‌م كاره‌تان بێ ده‌نگمان ده‌كه‌ن و په‌رده‌پۆشی گه‌نده‌ڵێه‌كانتان ده‌كه‌ن به‌ڵكۆ ئێمه‌ سوورتر ده‌بین ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكةن به‌نده‌ وه‌عدتان پێده‌دةم كه‌ هه‌موو كه‌یسه‌كانتان ببةم بۆ دادگای فیدرالَی به‌غداد له‌وه‌ی په‌رده‌ له‌ سه‌ر گه‌نده‌لێكانتان هه‌ڵگرین ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو سه‌فاره‌ته‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ین كه‌ ئێوه‌ چه‌ند دز و گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵ دۆستن ،ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی كه‌ تێوه‌ گلابوون ئه‌مانه‌ی خۆاره‌وه‌ن :

1. مه‌له‌فی 42 ته‌نكه‌ری ژه‌هراوێكه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی قوباد تاڵه‌باني ره‌وانه‌ی ئێران كرا

2. مه‌له‌فی كۆمپانیای رڕزگه‌ كه‌ كۆمپانیا یه‌كیتی و به‌ پشتیوانی یه‌كیتی هه‌موو كوالیتی كۆنتررۆلێی مه‌رزكانی سنوری سلێمانی پێدراوه‌ .

3. سكاڵامان له‌ سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی و 34 پوستی یه‌كێتی كه‌ بةشيَوةي ناياسايي كه‌ هه‌موویان وه‌ك به‌رێوبه‌ری گشتی و قه‌ئیمقام و به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ كار ده‌كه‌ن به‌ فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی .

4. كه‌سیی كارتی زیره‌ك كه‌ هه‌ر ماڵی 10 هةزار دینار وه‌رده‌گیرێت وه‌ك سه‌رانه‌ له‌ هاوڵاتیان به‌ ئه‌مری ئاسۆ فه‌ریدوون و قوباد تاڵه‌بانی درا به‌ كۆمپانیایه‌كی یه‌كیتی

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بە ڤیدیۆ…قادر عەزیز گەورەترین نهێنی ئاشکراکرد بزانە چی بە پارتی دەڵێ

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە کۆمێنت

error: Content is protected !!