Home / هاوپۆلنه‌كراو / وەزارەتی پەروەردە: دواین زانیاری لەسەر ناردنی مووچە لە لایەن بەغدادەوە ئاشکرادەکا

وەزارەتی پەروەردە: دواین زانیاری لەسەر ناردنی مووچە لە لایەن بەغدادەوە ئاشکرادەکا


نوێنەری وەزارەتی پەروەردە لەو شاندەی کە سەردانی بەغدادیان کرد ڕایگەیاند، بەغداد بەردەوامە لە وردبینی لیستی فەرمانبەران و هێشتا تەواو نەبووە.

یوسف عوسمان بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: تا ئیستا وردبینییەکە بەردەوامە و تەواو نەبووە و ئەوەی کە باس دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

دەشڵێت: بەغداد لەڕێگەی من و نوێنەری تەندروستییەوە وەڵام دەداتەوە و ئەوندەی ئێمە ئاگادارین وردبینییەکە بەردەوامە.

ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، شاندێکی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێم لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە و هەموو ئامادەکارییەکانیان بەپێی سیستمی بایۆمەتری لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کرد.

ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەش، بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ لیستی موچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە کۆتایی هاتووە و بەم نزیکانە لیژنەیەک لە بەغدادەوە سەردانی قوتابخانەکانی هەرێم دەکات.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

error: Content is protected !!