Home / تەکنەلۆجیا / ڤیدیۆ.. بۆیەکەم جار پۆلیس ماتۆڕی فڕیو بەکار دەهێنێت

ڤیدیۆ.. بۆیەکەم جار پۆلیس ماتۆڕی فڕیو بەکار دەهێنێت

پۆلیسی دوبەی بە سودوەرگرتن لە تەکنەلۆژییەکانی سەردەم بەردەوامە لە نمایشەکانی و لە تازەترین کاریشیدا ماتۆڕی فڕیو تاقیدەکاتەوە.

ئەم ماتۆڕە فڕیوە دەتوانێت تا ١٥ مەتر بەرزبێتەوە و نزیکەی ٦ کیلۆمەتر ببڕێت بۆ ئەو ئامانجەی بۆی دەچێت، ماتۆڕەکە بەبێ سەرنشینیش دەتوانرێت ئاڕاستە بکرێت.

ماتۆڕە فڕیوەکە دەتوانێت تا ٢٥ خولەک بەردەوام سود لە باترییەکانی وەربگرێت و دوای ئەوەش کاتژمێرێک بە بەنزین کار دەکات.

ئامێرە نوێیەکە دەتوانێت ٣٠٠ کیلۆگرام هەڵگرێت و بە خێرایی ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات.

ئەوە لەکاتێکدایە مانگی رابردوو پۆلیسی دوبەی ڕایگەیاند کە سود وەرگرتنی لە ڕۆبۆتی هۆشمەند دەستپێکردووە و ڕۆبۆتەکە دەتوانێت کاتێکی زۆر خزمەت بە دانیشتوانی دوبەی و گەشتیاران بکات.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

Latest news
error: Content is protected !!