Home / تەکنەلۆجیا / مۆبایل / بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی ئایفۆن ٨ بزانە

بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی ئایفۆن ٨ بزانە

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکات بەهۆی ئاشکراکردنی ئایفۆنی ٨وە بڕی داهاتەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و لەم سێ مانگەی داهاتووی ئەمساڵدا بڕێ ٥٢ ملیار دۆلاری داهاتی لێوە دەستبکەوێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە ١٢ی ئەم مانگەدا لە ئاهەنگێکی تایبەتدا لە کۆمەڵگەی ناسراو بە “کەشتی ئاسمانی” سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ئایفۆنە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات.

ئەو ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ دەیەمین ساڵەی یەکەم بەرهەمی ئایفۆن کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ئاشکرایکردووە.

بە گوێرەی هەواڵ ئەوکەسانەی بانگهێشتی ئاشکراکردنی ئایفۆن ٨ دەکرێن زۆر دیاریکراو دەبن و ژمارەی میوانەکان لە هەزار کەس تێپەڕ ناکات.

کۆمپانیای ئەپڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ئایفۆنە نوێیەکەی وەک پێناسەکردنەوەیەک وایە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و وادەکات پێگەیەکی گەورەتر بۆ کۆمپانیاکە لەسەر ئاستی جیهان جێبکاتەوە.
لە گرنگترین شەش تایبەتمەندی ئایفۆنە نوێیەکە بریتین لەمانەی خوارەوە:

١-سیستمی کارپیکردنی (IOS) ی ١١ دەبێت، کە تایبەتمەندی سەلامەتی شۆفێریکردن لەخۆدەگرێت و لەکاتی شۆفێریدا بەکارهێنەرانی سەرجەم ئاگادارکردنەوەکان لێ ڕادەگیرێت، بە واتای هیچ نامە و ئاگادارکردنەوەیەکی پێ ناگات بۆ ئەوەی سەرنجی لای شۆفێریییەکەی بێت.

٢- مۆری پەنجە، ئەم تایبەتمەندییە لە مۆبایلە نوێیەکەدا فەراهەم دەکرێت و دەتوانرێت لەکاتی حاڵەتە کتوپرەکاندا بەکار بهێنرێت، بۆ نموونە لەکاتی روداوێکی تیرۆریستیدا یان بە بارمتەگرتنی هاووڵاتیان، بەکارهێنەر دەتوانێت لەسەر مۆری پەنجەکە فشار بکات، دەستبەجێ مۆبایلەکە ئەو حاڵەتە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندیی حاڵەتە کتوپڕەکان و پەیوەندی کردن بە دەزگاکانی حاڵەتە کتوپڕەکانەوە.

٣-بارگاویکردنەوەی بێ تەل (وایەرلێس) مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ پێوستی بە کێبڵی بارگاویکردنەوە نییە، ئامێڕی تایبەتی تیا جێگری کراوە کە ڕاستەوخۆ وزە لە ئامێری تایبەت بە بارگاویکردنەکەوە بەشێوەی وایەرلێس وەردەگرێت.

٤-ئایفۆنە نوێیەکە لە سەرەتاوە بە سێ ڕەنگ دەخرێتە بازاڕەوە، کە پێکهاتوون لە ڕەنگی ڕەش و سپی و پەمەیی.

٥-شاشەکە پڕاوپڕی پێشەوەی مۆبایلەکەی دەبێت، بە گوێرەی لێدوانی جۆنی ئیف بەڕێوەبەری نەخشەسازی کۆمپانیای ئەپڵ، شاشەی مۆبایلی ئایفۆن ٨ چاوەڕواندەکرێت ٥.٨ ئینچ بێت.

٦-نەمانی دوگمەی هۆم، بەو پێیەی بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە شوشە دەبێت بۆیە بوار نییە بۆ دانانی دوگمەی هۆم(HOME)، چونکە لەمەودوا مۆبایلەکانی ئایفۆن لە ڕێگەی مۆری پەنجەوە دەکرێنەوە.

ساڵانە کۆمپانیای ئەپڵ لە ١٢ی ئەیلول بەرهەمە نوێیەکانی خۆی ئاشکرا دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرانسەری جیهانەوە خەلکی چاوەڕوانی ئاشکراکردنی بەرهەمەکانین بە تایبەت مۆبایلی ئایفۆن و زۆرجار هاووڵاتیان بۆ ئەوەی یەکەم کەس بن کە دەبنە خاوەنی ئەو بەرهەمانەی ئەپڵ لەبەردەم کۆگاکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکەدا دەمێننەوە و سەرە دەگرن.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

Latest news
error: Content is protected !!