Home / تەکنەلۆجیا / مۆبایل / نۆكيای ٨ منافەسەی ئايفۆنی ٧ و گالاكسى S٨ ده‌كات

نۆكيای ٨ منافەسەی ئايفۆنی ٧ و گالاكسى S٨ ده‌كات

كۆمپانياى نۆكيا، رايده‌گه‌يه‌نێ به‌مه‌به‌ستى زيندوكردنه‌وه‌ى هێماى بازرگانييه‌كه‌يان به‌هاوكارى كۆمپانياى (HMD Global) جۆرێكى ديكه‌ى مۆبايلى زيرك، به‌ناوى نۆکیای ٨ ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لە سێپته‌مبه‌رى داهاتوودا‌ واتا مانگی نۆ ، بكه‌وێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، نرخه‌كه‌شى بەنزیکەیی ٧٠٠ دۆلارى ئه‌مريكى ده‌بێت.

سیستەمی مۆبایلەکە ئه‌ندرۆيده‌ و چاوەڕوان دەکرێت كێبڕكێى ئايفۆن٧ و گلاكسى S٨ بکات، گرنگترين تايبه‌تمه‌ندييه‌كانی مۆبایلەکە:

یەکەم- قه‌باره‌ى ميمۆرى ناوه‌وه‌ى 64 گێگابايت ده‌بێت

دووەم- هەردوو کامێرای پێشەوە و دواوە لە توانای دایە لەیەک کاتدا کاربکەن و لایڤ بکەنەوە. بەمەش شاشەی لایڤەکە دەبێت بە دوو بەش پێشەوە و دواوە لە یەک کاتدا.

سێیەم- شاشه‌ی مۆبایلەکە له‌جۆرىLCD دەبێت به‌ قه‌باره‌ى 5.3 ئينج و كوالێتيه‌كى به‌رزى هه‌يه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 2560×1440 پێكسڵ

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

Latest news
error: Content is protected !!