Home / تەکنەلۆجیا / مۆبایل / مژدە بۆ بەکارهینەرانی ئایفۆن سێ بەرنامە بوون بە خۆڕایی

مژدە بۆ بەکارهینەرانی ئایفۆن سێ بەرنامە بوون بە خۆڕایی

سێ بەرنامەی گرنگ لە ئاپ ستۆر بۆ ئايفۆن و ئایپاد بەشێوەيەکی کاتی بوونە بە خۆڕایی و بەکارهێنەرانی سيستمی ئای ئۆ ئێس دەتوانن بەبێ بەرامبەر دايبگرن و بەکاريببهێنن.

ئەو سێ بەرنامەيەش هەريەکەيان بۆ سێ بواری جياواز بەکاردێنن و نرخی هەريەکەشيان نزيکەی دوو دۆلار بووە، سێ بەرنامەکەش ئەمانەن:

یەکەم – داتابت: ئەم بەرنامەيە هەڵدەستێت بە دۆزينەوە و پڕۆسێسکردنی داتاکانی بەکارهێنەر لەکاتی سەردانکردنی بۆ ئينتەرنێت و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان.

داگرتن

دووەم – ئیمەيج پلەی پڕۆ: وێنەی جوڵاوی پێ دروستدەکرێت و دەتوانرێت دەستکاريشی پێبکرێت.

داگرتن

سییەم – وايفای ويجێت: ئەم بەرنامەيە بەشێوەيەکی ئاسان تێست بۆ هێڵی ئينتەرنێتەکەت دەکات و تايبەتمەندييەکانيت پێدەڵێت.

داگرتن

بۆ دابەزاندنی هەريەکەشيان (databit, imgplay pro , wifi widget) بەکارهێنەر دەتوانێت لە ڕێگەی ئاپ ستۆرەوە ناوەکانيان بنووسێت و بە خۆڕایی دايانبگرێت.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

Latest news
error: Content is protected !!