Home / تەکنەلۆجیا / سۆسیال میدیا / ئينستاگرام داهێنانێکی نوێ زياد دەکات

ئينستاگرام داهێنانێکی نوێ زياد دەکات


ئينستاگرام بەردەوامە لە بەهێز کردنی بەرنامەکەيان و لە ئێستاشدا تاقيکردنەوە بۆ تايبەتمەندييەکی نوێ دەکات.

ئينستاگرام نوێ کاریەک لە بەشی لایڤ کردنەوە دەکات، کە لەکاتی کردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆدا کەسی خاوەن پەخشەکە ڕێگەی پێدەدرێت سەرجەم هاوڕێکانی يان چەند کەسێکی دياريکراو بۆ بينينی بانگهێشت بکات.

ئەم تايبەتمەندييەش ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کاردەکەن لە بواری ڕيکلام و بازرگانيدا، چونکە لەو ڕێگەوە دەتوانن سەرجەم هاوڕێکانيان لەکاتی پەخشدا ئاگاداربکەنەوە و بانگهێشتيان بکەن بۆ سەيرکردنی.

تايبەتمەندييەکەش بەشێوەيەکی ئاسان دەبێت تا هەموو بەکارهێنەرێک بتوانێت هاوڕێکانی بۆ پەخشە ڕاستەوخۆکە زياد بکات، لە ڕێگەی دوگمەيەکەوە لە تەنيشت ئيمۆجی و کۆمێنتەوە زياد دەکرێت

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

Latest news
error: Content is protected !!