Home / تەکنەلۆجیا / مۆبایل / وەتسەپ تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد

وەتسەپ تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد


وەتسەپ تایبەتمەندییەکی نوێی لە نوێترین وەشانیدا بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیادکردووە، کە بریتییە لە ناردنی هەموو جۆرە فایلێک لەنێوان بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە ئەپڵیکەیشنەدا.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیە ڕێگە دەدات بە ناردنی هەرجۆرە فایلێکی وەک ۆرد، پی دی ئێف، تەنانەت فۆڵدەرەکانیش کە زیاتر لە فایلێکیان تێدایە و ئەپڵیکەیشنەکانی جۆری apk لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆش.

دوای ناردنی ئەو فایلەی کە بەکارهێنەر ئارەزووی ناردنی دەکات، ئەپڵیکەیشنی واتسەپ فۆڵدەرێک لەناو مۆبایلەکەدا دروستدەکات کە هەموو فایلە نێردراو و وەرگیراوەکانی تێدا کۆدەکاتەوە و دواتر بەئاسانی بەکارهێنەر دەتوانێت کاریان لەسەر بکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، قەبارەی ئەو فایلەی کە دەتوانرێت بنێردرێت لەسەر سیستمی ئەندرۆید دەگاتە ١٠٠ مێگا بایت و لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس دەگاتە ١٢٨ مێگا بایت.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

Latest news
error: Content is protected !!