Home / هەمەڕەنگ / بە ڤیدیۆ…درێژترین ئافره‌تی رووسیی له‌ نازناوه‌ جیهانییه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌

بە ڤیدیۆ…درێژترین ئافره‌تی رووسیی له‌ نازناوه‌ جیهانییه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌

 

 

كچه‌ نمایشكار و یاریزانێكی پێشووی باسكه‌ی رووسی ته‌مه‌ن 29 ساڵانه‌ و ناوی “یكاترینا لیسینا” خه‌ڵكی شاری بینزایه‌، داوای پێشكه‌شكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كتێبی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان “گینس” تۆمار بكرێت.

به‌ گوێره‌ی قسه‌كانی “لسینا” ئه‌و حه‌زده‌كات ببێته‌ خاوه‌نی نازناوی “خاوه‌ن درێژترین قاچ ” له‌ جیهاندا”، چونكه‌ درێژی ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ی پێشووی تۆپی باسكه‌ 205.7 سانتمه‌تره‌ و درێژی قاچه‌كانیشی 133 سانتیمه‌تره‌.

یكاترینا لینیسا نمایشكاری جلوبه‌رگ و یاریزانی پێشووی تۆپی باسكه‌ی رووسیی
تا ئه‌م ساته‌ نازناوه‌كه‌ لای یاریزانێكی دیكه‌ی پێشووی تۆپی باسكه‌ی رووسی “سڤیتلانا بانكراتۆڤا” یه‌ كه‌ درێژ قاچه‌كانی 132 سانتیمه‌تره‌.


یكاترینا لینیسا نمایشكاری جلوبه‌رگ و یاریزانی پێشووی تۆپی باسكه‌ی رووسیی
لیسینا له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ زه‌ سه‌نی بریتانی گوتوویه‌تی” به‌ جددی هه‌وڵ ده‌ده‌م ببمه‌ نمایشكاری جلوبه‌رگ، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بمه‌ باڵابه‌رزترین نمایشكاری جلوبه‌رگ له‌ جیهاندا”.

یكاترینا لینیسا نمایشكاری جلوبه‌رگ و یاریزانی پێشووی تۆپی باسكه‌ی رووسیی
لیسینا به‌و رێگه‌یه‌ ده‌یه‌وێت ژماره‌ی پیوانه‌یی بشكێنێت و نازناوه‌كه‌ له‌ نمایشكاری ئه‌مریكی “ئه‌مازۆن ئیڤ” كه‌ درێژییه‌كه‌ی 200.2 سانتیمه‌تره‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.

یكاترینا لینیسا نمایشكاری جلوبه‌رگ و یاریزانی پێشووی تۆپی باسكه‌ی رووسیی
ئێستا یكاترینا لیسینا نازناوی “درێژترین ئافره‌تی رووسیا”ـی پێسپێردراوه‌ و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین پێی ئافره‌تانه‌یه‌‌ و ژماره‌ی پێڵاوه‌كانی “47”ه‌.

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە

کۆمێنت

سەرنجی ئەم بابەتە بدە

بە ڤیدیۆ…نهێنی درێژی و پڕی قژی خانمانی هیندستان بزانە

تکایە بیرت نەچێ لایکی پەیجی کورددۆست بکە کۆمێنت

Latest news
error: Content is protected !!